دەربارەی ئەم وێبینارە
گرافیک دیزاین پیشەیەکی فراوانە و چەندین بواری گەورە لەخۆدەگرێت، پێشینان وتویانە: "بەدوای دوو کەروێشکدا ڕابکەیت هیچیانت پێناگیرێت" بەڵام زۆر کەس هەیە بەهۆی ئەوەی لەیەک کاتدا ئامانجی چەندین کەروێشکە ناگاتە ئامانج و لەناو خولگەیەکی نزمدا دەخولێتەوە، دەکرێت حەزە کاتییەکان و تەماح وەها بکات لەیەک کاتدا خەریکی (گرافیک دیزاین، فۆتۆگرافی، پڕۆگرامسازی، مۆنتاژ و زۆری تر ببیت) بەڵام ئەوەی فێری دەبیت بەکەڵکی بەکارهێنانی ئاستی بەرز نایەت، لە ئەزمونی خۆمدا لەزۆر بواری (دروستکردنی وێبسایت، دیزاینی دیکۆر، مۆنتاژ ، کارم کردووە, وە هەوڵی فێربوونی ( فۆتۆگرافی، ئەنیمەیشن) م داوە بەڵام دەرئەنجامەکە بەرهەمێکی زۆر کەم بووە کەنەتوانم وەک پیشەیەک تیایدا کاربکەم.
بەرهەمی گرافیک دیزاینم ئەوکاتە چنیەوە کە تەرکیزی سەرەکیم خستە سەر و خۆم یەکلاکردەوە، واتە گەر دەتەوێت ببیتە گرافیک دیزاینەرێکی باش پێویستە سەرەتا خۆت بۆ گرافیک دیزاین یەکلاکردبێتەوە، دواتر پێویستت بەوە دەبێت لەنێو بوارە فراوانەکانی گرافیک دیزاینیشدا لەبوارێکی دیاریکراودا خۆت بدۆزیتەوە، بزانیت بۆ کام بوار گونجاویت هەڵسەنگاندنێک بکە ئایا زیاتر حەز و خولیا بۆ کام بوار هەیە و لێی ماندوونابیت، تاوەکو سەرنجی سەرەکیت لەسەری بێت و لەگەڵیدا هەنگاوبنێیت، هەر بوارە و تایبەتمەندی خۆی هەیە پێویستی بە کۆمەڵێک کارامەیی هەیە تاوەکو تێیدا سەرکەوتووبیت. لەم نامیلکەدا ٩ بواری سەرەکی گرافیک دیزاین باسدەکەین: