کۆرسی بنەماکانی دیزاینی لۆگۆ
لە کۆرسی دیزاینی لۆگۆدەربارەی ئەم وێبینارە
پاول ڕاند دەڵێت: گەر لە بازرگانی پەیوەندیکردندا وێنە پاشابێت ئەوا لۆگۆ گەوهەری تاجەکەیەتی.
بێگومان هیچ گەوهەرێک بە ئاسانی بەدەستنایەت، بۆ بەدەستهێنانی لۆگۆیەکی بەنرخ پێویستە کۆمەڵێک بنەمای سەرەکی ڕەچاو بکەین، کاتێک کەسێک تەماشای لۆگۆی کۆمپانیایەک دەکات پێویستە دو شت دیاری بکات، حەزی بۆ بەرهەمێک لەلا دروستببێت، بڕیاڕبدات لە کۆمپانیاکەت بیکڕێت، بنەماکانی دیزاینی لۆگۆ دەتوانێت ئەو دوو شتە ئەنجامبدات، یاخود بەلایەنی کەمەوە کاریگەری دروستبکات،
بەرهەمهێنانی لۆگۆی باش هەرگیز هەڕەمەکی نییە و بە ئاسانی بەدەست نایەت، بەڵکو دەرئەنجامی ئەزموون، زانیاری، پلان، کارکردنێکی ڕاستەقینەیە. گەر بتەوێت لەو پڕۆسەدا لۆگۆیەکی نایاب دیزاین بکەیت پێویستە بنەماکانی گرافیک دیزاین بزانیت، وە پاشان کۆمەڵێک بنەمای بنچینەیی تایبەت بە لۆگۆهەیە کە بە جێبەجێکردنی دەتوانیت باشتر پەیام بگەیەنیتە بینەر و جیاوازتر دەربکەویت.
من بەهمەن عومەر لەکۆرسی بنەماکانی دیزاینی لۆگۆدا بەکۆمەڵێک وانەی گرنگ لەگەڵتان دەبم و خۆشحاڵدەبم بتوانم کۆمەڵێک بنەما و چۆنیەتی جێبەجێکردنی بنەماکانتان فێربکەم...