کۆرسی دیزاینی سۆشیاڵ میدیا
لە دیزاینی سۆشیاڵ میدیادەربارەی ئەم وێبینارە
گەشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە چەند ساڵی ڕابردودا جێگای سەرسوڕمانە، لە بازنەی هاوڕێ و خێزان تێپەڕیوە و بووەتە کەرەستەیەکی بەهێزی بازاڕدۆزی(مارکێتینگ) و بانگەشەی بازرگانی، بەجۆرێک کۆمپانیاکان ناتوانن بەبێ سۆشیاڵمیدیا درێژە بە بزنس و جیهانی ڕکابەرێتی بدەن، هێزی براندەکان بەڕێژەیەکی زۆر بەستراوە بەهێزی براندینگ و بازاڕدۆزی لە سۆشیاڵمیدیادا.
لە ئێستادا سۆشیاڵمیدیا ئامرازێکی بەهێزە بۆ بوون بە پێشەنگ لە بازاڕدا، بەجۆرێک تێچوویەکی کەمتر و گەشتن بە بینەرێکی زیاتری هەیە لەچاو جیهانی فیزیایدا، بەڵام بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتەنها بەس نییە بەڵکو کۆمپانیاکان پێویستیان بە شێوازێکی بینراوی سەرنج ڕاکێش هەیە لای بینەر تاوەکو لە ڕکابەرەکانیان بەهێزتر دەربکەون.
لێرەدا گەر تەرکیز بخەینە سەر وشەی سەرنج ڕاکێشان گرافیک دیزاین ڕۆڵی سەرەکی بۆ دەگێڕێت تاوەکو کۆمپانیاکان بتوانن بە شێوازێکی جوان و کاریگەر لەجیهانی مارکێتیندا خۆیان پیشانبدەن، لە جیهانی قەرەباڵغ و ڕکابەرێتی مۆدێرندا، کۆمپانیاکان تەنها چەند چرکەیەکیان لەبەردەستە تاوەکو لەنێو دەیان ڕکابەردا زیاتر سەرنجی کڕیار ڕابکێشن و بتوانن بەرهەمێک یان خزمەتگوزارییەک بفرۆشن، لێرەدا فەرامۆشکردنی گرافیک دیزاین واتای سەرفکردنی پارەیەکی زۆرتر و دەرئەنجامێکی کەمترە، کۆمپانیاکان لە کەمپینی بازاڕدۆزی سۆشیاڵ میدیادا سەرکەوتن بە ژمارەی (ڵایک، کۆمێنت، نامە، بڵاوکردنەوە، کلیک ) دەپێون و بەبێ گرافیک دیزاین ئەم کرادارانە بە ئاسانی بەدەست نایەت، لەبەر ئەوە پێویستە کۆمپانیاکان لەکاتی داڕشتنی پلان بۆ ستراتیژی مارکێتین، گرنگی تەواو بدەن بە بوونی گرافیکێکی بەهێز لە خۆنمایشکردندا.
وتەیەک هەیە دەڵێت: "یەک وێنە یەکسانە بە هەزار وشە" بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان بوونی وێنە لە سۆشیاڵمیدیادا سێ هێندە ( ڵایک، ریتویت، بلاوکردنەوە) زیاد دەکات، وەبوونی گرافیک دیزاینێکی کاریگەر لە وێنەدا پشتیوانێکی بەهێزی ناسینەوەی براندە و پەیوەندی لەنێوان بینەری بەئامانجگیراو بە بزنس و خزمەتگوزاریەکان گرێدەدات، گرافیک دیزاین تەنها بوونی نوسین نییە لەسەر وێنەیەکی جوان بەڵکو بەپێی ئەو زانیاریانەی دەتەوێت پۆستی بکەیت زۆر گرنگە(پلانی ڕەنگ، فۆنت، لەیئاوت ) ی گونجاو بەکاربهێندرێت، بۆنمونە گەر ڕەنگی هەڵبژێردراو لەگەڵ بزنسەکەدا نەگونجێت شێواوی لە گەیاندنی پەیامی بزنسەکەدا ڕودەدات.