براندینگی هەر بزنسێک زۆر گرنگترە لەوەی کە بیری لێدەکەینەوە، ئاشنایی بەم چەمکە بابەتێکی بنەڕەتییە بۆ هەر گرافیک دیزاینەرێک، هەمیشە ئێمەی مرۆڤ بە بینین لە شتەکان باشتر تێدەگەین، لەسەر هەمان بنەماش لێرەدا کۆمپانیای نۆرت براندین هەستاوە بە تێکەڵکردنی دوو براند لە یەک پاکێج(بوخچە)دا، تیایدا ڕوکەشی چەندین براندی بەناوبانگ تێپەڕێنراوە و دەستکاری کراوە تا خەڵک لەیەک کاتدا لە هێزی براندینگ و ئەوەی دەیگەیەنێت تێبگەن، ئەم گرنگییەش بەزۆری لەڕێگەی ( ڕەنگ، لۆگۆ، پاکێج) وە هەستی پێدەکرێت .
بێهاوتایی ئەمە لە کوێدایە؟
لێرەدا یاری بەو وێنانە کراوە کەهەمووان لەسەر براندە بەناوبانگەکانی وەک (مارلبۆرۆ ، هاینز ، نسکافە، ڕێدبوڵ ...هتد) دەیبینین و بە باسکردنیان بیر لە پاکێجی ئاسایی خۆیان دەکەینەوە، بەڵام ئایا براندەکە ئەوەندە بەهێزە بتوانێت بە یەکسانی بچێتە ئەو دیو جیهانی فیزیایی و کردارییەوە؟ تەنانەت گەر بنچینەکەشی بگۆڕین؟ بێگومان باوەڕمان وەهایە زۆر باش دەتوانن.
وینە: چەند نمونەیەک لەسەر تێکەڵکردنی وینەی براندەکان.