کۆمپانیای پانتۆن بۆ ماوەی ٢٤ ساڵە بەردەوام ڕەنگێک بەناوی ( ڕەنگی ساڵ ) دیاریدەکات، دیاریکردنی ئەم ڕەنگانەش ڕەنگدانەوەی ئەو ڕوداوانەیە لە کلتوری ئێستای جیهاندا ڕودەدات، شارەزایانی (پەیمانگای ڕەنگی پانتۆن) ساڵانە دوای بیرکردنەوەیەکی ورد و ڕەچاوکردنی شیکردنەوەی ئاڕاستە کلتوری، هونەری ، زانستییەکان ڕەنگی ساڵ دیاریدەکەن.
ڕەنگی ساڵی داهاتوو واتە ( ٢٠٢٣) بریتییە لە( PANTONE 18-1750 Viva Magenta) کە سێبەرێکی تۆخی سورە, ئەم ڕەنگە ئاماژەی هێز و زیندوێتی پێویست بۆ دروستکردنی ژیانێکی ئەرێنی لە داهاتوودا پیشاندەدات، هەروەها واتای بوێری، گەشبینی، خۆشی، چیرۆک و ژیانی نوێ پیشاندەدات، ئەم ڕەنگە ڕەگ و ڕیشەی لەسروشتدا هەیە و هاوسەنگی لەنێوان گەرم و ساردا پیشاندەدات.
ئەم ڕەنگانەی ساڵ کە کۆمپانیای پانتۆن دیاریدەکات، کاریگەری ئابووری و داهێنەرانەی هەیە لەسەر پیشەسازیە جیاوازەکانی وەک ( فاشیۆن، گرافیک دیزاین، ڤیدۆ و بەرهەمهێنان و ...هتد ، لە لایەکی دیکە کاریگەریەکی گەورەی لەسەر هەڵسەوکەوت و میزاجی بەکارهێنەر هەیە بۆ بڕیاڕدان لەسەر کڕینی بەرهەم.
بەتەمایت ٢٠٢٣ ساڵ ئەم ڕەنگە بەکاربهێنیت😀 ؟